زیكركردن نزیكه‌ی (سه‌د) سوودی هه‌یه، له‌وانه:
21- ئه‌وه‌ی یادی خوا بكات به گه‌وره‌یی و ته‌سبیحات و سوپاس گوزاری، خوای په‌روه‌ردگار به‌هۆی ئه‌و زیكره‌وه له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشی دا فریای ده‌كه‌وێت و به هانایه‌وه ده‌چێت.
22- ئه‌و به‌نده‌یه‌ی كه به‌هۆی زیكره‌وه له كاتی خۆشی دا په‌روه‌ردگاری ده‌ناسێ، په‌روه‌ردگار له كاتی ناڕه‌حه‌تیی به‌نده‌كه‌ی دا یادی ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌یناسێت.
23- ده‌بێته هۆی ڕزگاربوونی له سزای خوایی.
24- هۆی دڵ ئارامی و بارینی سۆزی خوای گه‌وره و، ده‌وره‌دانی فریشته‌یه بۆ زیكرخوێن.
25- هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زمانه له غه‌یبه‌ت و دووزمانی و درۆ و جنێو و خراپه.
26- كۆڕی زیكرخوێن، كۆڕی فریشته‌یه، كۆڕی گاڵته و گه‌پ و گوناهیش، كۆڕی شه‌یتانه.
27- به‌نده له ئاه و په‌شیمانیی قیامه‌ت ده‌پارێزێ.
28- خه‌ریك بوون به زیكره‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خوای بالاَده‌ست له‌وه باشتری پێ ببه‌خشێت كه به‌خشیویه‌تی به داواكاران.
29-ئا ساناترین په‌رستشه و گه‌وره‌ترینیانه.
30- ئه‌و خێر و پاداشتانه‌ی بۆ زیكر هه‌یه، بۆ هیچ كارێكی تر نی یه.
31- به‌رده‌وام بوونی به‌نده له‌سه‌ر زیكر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خوای میهره‌بان ئه‌و به‌نده‌یه له سۆزی خۆی له‌بیر نه‌كات، كه له‌بیركردنی خوا، هۆی نه‌گبه‌تیی به‌نده‌یه له دنیا و قیامه‌تدا.
32- هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تر نی یه به وێنه‌ی زیكر گشتگیر بێت له كات و شوێندا.
33- زیكر نووره له دنیادا، نووره له گۆڕدا، نووره له قیامه‌تدا، له نێو ده‌سته‌كانی دا له‌سه‌ر پردی سیرات ده‌دره‌وشێته‌وه.
34- زیكر پێشه‌نگی كاره‌كانه، هه‌ركه‌سێك ئه‌و ده‌رگایه‌ی بۆ بكرێته‌وه، ده‌رگای ناسینی خوای په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه.
35- دڵ پێویستی و بۆشایی زۆری تێدایه، هیچ شتێك تێر و پڕی ناكاته‌وه، ته‌نها یادی خوا نه‌بێت.
36- ئه‌م شاكاره مه‌زنه، كۆمه‌ڵ په‌رته‌وازه ده‌كات و ، دووریش نزیك ده‌كاته‌وه و، نزیكیش دوور ده‌خاته‌وه. دڵ و ده‌روون و ویست و بڕیاره‌كانی به‌نده كۆده‌كاته‌وه، ئه‌و دڵ گرانی یه‌شی به له‌ده‌ست چوونی ئاواته‌كانی یه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، په‌رته‌وازه ده‌كات .
گوناه و تاوان و سه‌رپێچی یه‌كانیش له‌ناو ده‌بات و، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی شه‌یتان كه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی به‌نده، له‌بارده‌بات.
هه‌روه‌ها نزیك كردنه‌وه‌ی دووریش بریتی یه له: نزیك كردنه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی، دوورخستنه‌وه‌ی نزیكیش بریتی‌یه له: دنیا.
37- زیكر، دڵ له خه‌و به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه و، له وه‌نه‌وزیش ڕایده‌په‌ڕێنێ.
38- ئه‌م په‌رستشه، دره‌ختێكه كه ناسینی خوا و ئه‌و حالاَنه به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه بۆ خواسوڵحاوان قۆڵی مه‌ردایه‌تی‌یان لێ هه‌ڵماڵیوه.
39- به‌نده به‌زیكر له خواوه نزیك ده‌بێته‌وه و، یاوه‌ری ده‌بێت، ئه‌م یاوه‌ری بوونه‌ش تایبه‌ته به زیكرخوێنه‌وه و، جیاوازه له یاوه‌ریی گشتگیریی خوا، چونكه ئه‌م یاوه‌ری یه: نزیكی یه، سه‌رپه‌رشتی یه، خۆشه‌ویستییه، یارمه‌تی دانه، رێسازی یه.
40- یادی خوا به‌رامبه‌ره به ئازادكردنی به‌نده، به به‌خشینی ماڵ، به جیهادكردن له ڕێگای خوادا.
41- یادی خوا سه‌رمه‌شقی شوكره، ئه‌وه‌ی یادی خوای نه‌كردبێت، مانای وایه شوكری خوای نه‌كردووه.
42- به‌ڕێزترین دروستكراوی به‌دیهێنه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ن كه هه‌میشه زمانیان به یادی خوا پاراوه.
43- له دڵ دا ڕه‌شی و بێزاری یه‌ك هه‌یه، ته‌نها زیكر ده‌توانێت لای ببات.
44- زیكر، شیفا و ده‌رمانی دڵه، بێ ئاگاییش لێی نه‌خۆشی یه.
45- زیكر، مانای دۆستایه‌تیی خوایه، نه‌كردنیشی مانای دژایه‌تی یه‌تی.
46- ده‌بێته هۆی ڕژاندنی نازونیعمه‌ت و، لابردنی به‌ڵا و موصیبه ت.
47- ده‌بێته هۆی بارینی دروودی خوا و فریشته‌كان بۆ سه‌ر كه‌سی زیكرخوێن.
48- هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت له باخێكی به‌هه‌شتی دنیادا بسره‌وێت، با له كۆڕی زیكرخوێناندا دابنیشێت، چونكه ئه‌وه باخی به‌هه‌شته.
49- كۆڕی زیكر، كۆڕی فریشته‌كانه و ته‌نها ئه‌وانی تێدان.
50- خوا و فریشته‌كان شانازی به زیكرخوێنه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
51- ئه‌م په‌رستشه جێگه‌ی زۆر له سوننه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و سوننه‌تانه به جه‌سته بكرێن، یان به ماڵ، یان به هه‌ردووكیان.
52- یادی خوا گه‌وره‌ترین یارمه‌تی ده‌ره بۆ به‌ندایه‌تی و په‌رستشكردن، عیباده‌ت خۆشه‌ویستی ئاسان ده‌كات و تامی به‌ندایه‌تی كردنی پێ ده‌به‌خشێت و دڵ ئارامی ده‌كات.
53- ترس و بیم به‌ته‌واوی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و، به‌ته‌واوی ئاسووده‌ی ده‌كات.
54- هێز به زیكرخوێن ده‌به‌خشێت.. تاوه‌های لێ ده‌كات ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ زیكردا بۆی ده‌كرێت، به‌بێ زیكر بۆی ناكرێت.
55- زیكرخوێنان سه‌رقافڵه‌ی مه‌شقدارانی قیامه‌تن.
56- ئه‌م شاكاره ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئیمان، هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕی به‌هێز بێت، ئومێد وایه له قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیاندا حه‌شر بكرێت.
57- چوارده‌وری به‌هه‌شت به زیكر بینا كراوه، ئه‌گه‌ر زیكرخوێن له زیكر ڕابوه‌ستێت، فریشته‌كانیش له بینا كردن ڕاده‌وه‌ستن.
58- زیكر ده‌بێته به‌ربه‌ست له نێوان به‌نده و دۆزه‌خدا.
59- قورس سووك ده‌كات و، ناڕه‌حه‌ت ئاسان ده‌كات، گرانیش خۆش ده‌كات.
60- فریشته‌كان هه‌روه‌ك داوای لێ خۆشبوون بۆ تۆبه‌كار ده‌كه‌ن، بۆ زیكرخوێنیشی ده‌كه‌ن.
61- چیا و ده‌شته‌كان شانازی به زیكرخوێنه‌وه ده‌كه‌ن و، مژده‌ی خۆشیی پێ ده‌ده‌ن.
62- زۆر زیكركردن ده‌بێته هۆی ڕزگاربوون له دووڕوویی.
63- بۆ ئه‌م یاده پیرۆزه، تام وچێژێكی بێ وێنه هه‌یه.
64- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م په‌رستشه مه‌زنه له ڕێگا و بان و ماڵ و ده‌شتدا، ده‌بێته هۆی شاهیدی دان له قیامه‌تدا له‌سه‌ر كه‌سی زیكرخوێن، چونكه ئه‌م زه‌وی‌یه گه‌واهی ده‌دات له‌سه‌ری له ڕۆژی دوایی دا.
وصلی‌الله علی حبیبنا محمدوعلی ا‌له وصحبه وسلم
به ئومێدی دوعای خێری موسوڵمانان
دا نــــيــــال_پـــیـــرخـــضـــریـــی
زووز سپاسی برای به ریزم ده که م کاک دانیال