ئسلام بوني ئا فره تيكي دوكتور خه لكي ئا مانيا
اين هواي غبارآلود كه مي بينينم نيشانه آمدن قيامت است
ما موستا یه ک ئه گیریته وه ئه فه رمیت :
راستی حضرتی عبد القادر گیلانی {قدس الله سره}په‌یمانم داوه به دایكم درۆ نه‌كه‌م
شێخ عبدالقادری گه‌یلانی ده‌ڵێت: كاتێك له ماڵ ده‌رچووم به‌ره‌و شاری به‌غداد، دایكم (40) دیناری پێدام بۆ خه‌رجی ڕۆژانه‌م‌و په‌یمانی لێ وه‌رگرتم كه ڕاستگۆبم‌و هه‌رگیز درۆنه‌كه‌م، كاتێك گه‌شتینه ده‌وروبه‌ری هه‌مه‌دان، كۆمه‌ڵێ چه‌ته‌مان لێ په‌یدابوو، كاروانه‌كه‌یان رووتكردینه‌وه هه‌رچیه‌كمان پێ‌بوو لێیان سه‌ندین، یه‌كێك له چه‌ته‌كان دای به‌لای مندا وتی: هیچت پێیه؟ گوتم: چل دینارم پێیه، وا گومانی برد گاڵته‌ی له‌گه‌لأ ده‌كه‌م لێیداو ڕۆیشت،
یه‌كێكی تریان منی بینی گوتی: هیچت پێیه؟ گوتم: (40) دینارم پێیه، ئه‌مجا بردمی بۆ لای گه‌وره‌كه‌یان سه‌رۆكی چه‌ته‌كان، ئه‌ویش پرسیاری لێكردم گوتی: چی وای لێكردی ڕاستی بڵێی، له وه‌ڵامدا وتی: په‌یمانم داوه به دایكم كه درۆنه‌كه‌م، ترسام خیانه‌ت له به‌ڵێن‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی بكه‌م!!.. سه‌رۆكی چه‌ته‌كان ترسی لێ نیشت، كراسه‌كه‌ی خۆی دادڕی‌و هاواریكرد گوتی: تۆ ترسای خیانه‌ت له به‌ڵێن‌و په‌یمانه‌كه‌ی دایكت بكه‌یت، به‌ڵام من ناترسم خیانه‌ت
له به‌ڵێن‌و په‌یمانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م؟!! پاشان فه‌رمانی ده‌ركرد هه‌رچی شت‌و مه‌كی كاروانیه‌كان هه‌یه بیگێڕنه‌وه بۆیان، گوتیشی: ئه‌وا من ته‌وبه‌م كرد‌و په‌شیمانم ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خوا له‌سه‌ر ده‌ستی تۆدا، ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵی بوون هه‌ر هه‌مویان به‌جارێك گوتیان: تۆ گه‌وره‌ی ئێمه بووی له چه‌ته‌یی، ده‌بێ له ئه‌مڕۆ به‌دواوه گه‌وره‌شمان بیت له گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا.
ترس له خودا هە ميشە بالە ناو دلماندا بيت ::
*كاتێ كەبێغەمبەرى خودا صلى الله عليه وسلم مەعاذى كورى جەبەلى نارد بۆيەمەن تا قەراغى شارى مەدينەى بر نور رەوانەى كرد كەمعاذ بەسواريى و بێغەمبەرى خودا صلى الله عليه وسلم بەبيێ دەرۆيشت ...لەوێدا كەجياببنەوە بيى ووت:ئەى مه عاذ لەوانەيە سالێكى تر ئەم كاتە نەمبينيتەوە...لەوانەيە بدەى بەلاى مزكەوتەكەم و قەبرەكەمدا ...مه عاذ
دەستى كرد بەكريان بۆ جيابوونەوەى لەبێغەمبەرى خودا باشان بيغەمبەر صلى الله عليه وسلم لاى كردەوە بەلاى مەدينەداو فەرمووى:(شايانترن كەس بەمن (لەخواترسانن)هەركەس بن وەلەهەركوێ بن))رواه أحمد
وه خوا له قورئاندا ئه فه رميت {وهومعکم اینما کنتم} سوره ی حدید ئایه ت 4.له هه ر کوینه بن خواتان له گه لدایه
که واته جیی خویه تی بترسین له خوا چونکه شوینی نیه ئیمه بوی بروین ئیللا خوا له وشوینه دا هه یه
كورته‌یه‌ك له ژیانی محمد متولي الشعراوي ره‌حمه‌تی خوای لئ بيت
هه‌روه‌ها شيخ وه‌ك سه‌رؤكایه‌تی نوينه‌ری ئه‌زهه‌ر له سالی ١٩٦٦ جيگیركراوه، له رووی سیاسیشه‌وه شيخ یارمه‌تییه‌كی زؤری حوكومه‌تی جه‌زائیری داوه بؤ رزگار بوونیان له پاشه‌رؤكه‌كانی ئیحتیلالی فه‌ره‌نسی له جه‌زائیر، هه‌ر له‌وئ سه‌رپه‌رشتی دانانی به‌رنامه‌كانی خويندنی نوئ به زمانی عه‌ره‌بی كردووه
له سالی ١٩٧٠ بؤته مامؤستایه‌كی میوان له كؤليژی شه‌ریعه له زانكؤی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌مه‌و به‌رده‌وام ده‌بيت تاكو سالی ١٩٧٢، وه له سالی ١٩٧٦ وه‌ك وه‌زیری ئاوقاف هه‌لده‌بژيردريت پاشان له سالی ١٩٨٠ وه‌ك ئه‌ندام له كؤری ليكؤلینه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌لده‌بژيردريت، پاشان ده‌بيته ئه‌ندام له كؤری راويژ به‌لام له دواییدا خؤی واز له‌م كاره‌ی ده‌هينيت. موحه‌ممه‌د حوسنی موباره‌ك له سالی ١٩٨٣ سه‌رؤكی میسر له ئاهه‌نگيك به بؤنه‌ی هه‌زار ساله‌ی ئه‌زهه‌ر مه‌دالیای یه‌كه‌می زانیاری و هوونه‌ره‌كانی پئ ده‌به‌خشيت هه‌روه‌ها له سالی ١٩٨٨ له ئاهه‌نگی رؤژی بانگه‌واز مه‌دالیای ريزلينانی یه‌كه‌می كؤماری پئ ده‌به‌خشيت له سالی ١٩٩٠ زانكؤی مه‌نسووڕ بروانامه‌ی دكتؤرای شانازای پئ ده‌به‌خشيت وه له سالی ١٩٨٨ دوبه‌ی شيخ مته‌وه‌لی وه‌ك كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م له جیهانی ئیسلامی ده‌ناسرنيت هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی جیهانی وه‌ك ئه‌ندام له ده‌سته‌ی دامه‌زرينه‌ر هه‌لی ده‌بژيريت شيخ محمد متولی الشعراوی له ٢٢ی سه‌فه‌ری سالی ١٩٩٨ی زاینی به‌رامبه‌ر ١٤١٩ی كؤچی به نه‌خؤشی له میسر وه‌فات ده‌كات ره‌حمه‌تی خوای لئ بيت
توسل کردن=ته وه سول
ابن كثیر لە (الشیخ أبو منصورالصباغ) دەگێڕێتەوە, دەفەرموێ: (عتبی) فەرمویەتی: جارێك لە خزمەت گۆڕی پێغەمبەر( صلى الله عليه واله وسلم) دانیشتبوم عەڕەبێك هاتوو گوتی: (السلام
علیك یارسول الله) بیستومە خوای گەورە دەفەرموێ: وَلَوْ انَّهُمْ إذْظَلَمُوا أنْفُسَهُمْ جَا ءوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللهَ وَأسْتَغْفَرَلَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللهَ تَوَّاباً رَحِيماً]. واتە: ئەگەر ئەوانە ستەمیان لە خۆكرد:
بەتاو...ان كردن جا هاتنە لای تۆ ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئینجا لە خوا پاڕانەوە تاكو لە گوناهیان خۆش ببێ, وپێغەمبەریش صلى الله عليه واله وسلم بۆیان پاڕایەوە دەبینن خــوای گەورە تۆبەیان قبوڵ دەكا, وڕەحمیان پێ دەكا, ئینجا عەڕەبەكە گوتی: وا هاتمە لای تۆ ئەی پێغەمـبەر صلى الله عليه وسلم لە خــوا دەپاڕێمەوە لە گوناهم خۆش ببێ, وتۆش دەكەمە تكاكار لەلای خوای گەورە ئینجا عەرەبەكە ئەم شیعرانەی ووت: ـ
يَاخَيْرَ مَــنْ دُفِنَتْ بِالقَاعِ أعْظُمُهُ فَطَابَ مَنْ طِيبِهِنَّْ القَاعُ وَالأكَمُ
نَفْسِي الفِداءُ لِقَبْرٍ أنْتَ سَاكِــنُهُ فِيهَ العَفَافُ وَفِيـهِ الجُودُوَالكَرَمُ
أَنْتَ النَّبِيُّ الذي تُرْجى شَفَاعَتُهُ عِنْدَ الصِرَاطِ إذَامَـــازَلَّّتِ القَدَمُ
وَصَاحِبَاكَ فَلاَ أنْسَاهُمَا أبَــــداً مِنّى السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ مَاجَرىَ القَلَمُ
عُتْبی) دەفەرموێ: ئینجا عەڕەبەكە ڕۆیشت ومنیش خەوتم پێغەمبەرم ( صلى الله عليه وسلم) لە خەونمدا بینی وفەرموی: ئەی (عُتْبی) موژدە بدە عەڕەبەكە خوای گەورە لێی خۆش بوو. ئینجا ئەم چیرۆكە زۆر لە مامۆستایان باسیان كردووە لە پەرتوكەكانیان:
أ- (إبن كثیر) لە تەفسیرەكەی (ج1/ص 643)
ب- (القرطبی) لە تەفسیرەكەی (ج5/ص 265)
ج- (الإمام النووی) لە (الإيضاح) (الباب السادس ص 498)
د- (إبن قدامە) لە (المغنی) (ج3/556)
ه- (أبوالفرج بن قدامە) لە (الشرح الكبیر) (ج3/495)
و. (الشیخ منصورالبهوتی) لە پەرتوكی خـۆی كە بە ناوبانگە بـە (كشاف القناع) كە بەناوبانگترین پەرتوكی مـــەزهەبی (الحنبلی)یە, (ج5/30)(2) .ئینجا ئەم ئایەتە (ۆڵوْ أنَّهُمْ.....) بەڵگەیە كە (توسل) لەپاش له دونيا ده رجونيش دروستە, هەروەها ڕاستی ئەم چیرۆكە دەسەلمێنێ, هەروەها ئەم چیرۆكەش بەڵگەیە كە ئەم ئایەتە مەبەستی پاش مردنیشە.
چونکه ئه گه ر بلیت به س ته نها بو حالی حه یاته ئه وه تحکم و به زور سه لماندنه
چونکه له فظه که به موطله قی خوای گه وره فه رمویه تی
(تَبَرُكْ)واتا : به‌ره‌كه‌ت وه‌رگرتن به ئاسه‌وارى پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم )
(تَبَرُّك) بەشێكە لە (تَوسُّل)، چونكە مەبەست ئەوەیە: خوای گەورە بە بەرەكەتی ئاسەواری پێغەمبەرr، یان پیاوچاك چاكەیەك بدا، یان خراپەیەك لاببا، هیچ جیاوازی كاتی زیندوویی‌و دوای وەفاتكردن نیە، بە بەڵگەی ئەم حەدیسانە:
یەكەم: لە كاتی زیندووییدا: [عن عروة بن مسعود فى صُلْح الْحُدَيْبِية: فَوَالله ما تَنَخَّمَ رَسَوُلُ الله ( صلی الله علیه و سلم ) نَخَامةً إلاّوَقَعَتْ فِى كَفِّ رَجُلٍ مِنْهُمْ فَدَلَكَ بِها وَجْهَهُ ] رواه البخاري، واتە: سوێندم بە خوا پێغەمبەرr هەر تفێكی فڕێ بدایە، (صحابە) دەستیان لە بەر دەگرتەوەو ئەكەوتە دەستی یەكێكیان‌و ڕووی خۆی پێ چەور دەكرد.
[ عن أنس ( رضی الله عنها ) فى حجة الوداع: أنَّ النَّبِيَّ حَلَقَ رَأْسَهُ فَأَعْطَى شَعَرَهُ لأَبِىطَلْحَةَ فَوَزَّعَهُ: الشَّعرَةَ وَالشَّعْرَتَيْنِ بَيْنَ النَّاسِ ] رواه مسلم، كە غەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) لەحەجی ماڵئاوایی سەری خۆی تاشی، مووەكانی دانە دەست (أبی طلحة) ئەویش دابەشی سەر (صحابە)كانی كرد: یەكێ یەك تال موو، یان دوو تال موو.
دووەم: لە دوای وەفاتكردنی: عن أسما‌ء( رضىالله عنها ): هذِهِ جُبَّةُ رَسُولِ الله ( صلی الله علیه و سلم )، كانَ يَلْبَسُها فَنَحْنُ نَغْسِلُها لِلْمَرْضى يُسْتَشْفَى بِها ] رواه مسلم (أسما‌ء) فەرمووی: ئەمە (جبە)= كەوایەكەی پێغەمبەرە ( صلی الله علیه و سلم ) ، كاتی خۆی دەیكردەبەر، ئێستاش ئێمە بۆ نەخۆشەكانی دەیشۆرین، تاكو بە ئاوشۆرەكەی شیفایان بۆبێ‌و چاك ببنەوە.
ئیمامی (النواوی) دەفەرموێ: ئەم حەدیسە بەڵگەیە: كە بەرەكەت وەرگرتن سوننەتە
بە ئاسەواری پیاوچاكان‌و جلەكانیان. (شرح مسلم) ل(357) ب(8).
و[عن عثمان: أَرْسَلَنِى أَهْلِى إلى أُمِّ سَلَمَةَ زَوْجِ النَّبِيِ ( صلی الله علیه و سلم ) بِقَدَحِ ماءٍ فِيهِ شَعَرٌ مِنْ شَعَرِ النَّبِيِّr وَكانَ إِذا أَصابَ الإِنْسانَ عَيْنٌ أَوْ شَيْءٌ بَعَثَ إلَيْها مِخْضَبَهُ ] رواه البخاري، ، واتە: لە ماڵەوە منیان ناردە خزمەت (أم سلمة)ی خێزانی پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) و پیاڵە ئاوێكم پێ بوو، چەند مووێكی پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) لە ناو پیاڵەكەدا بوو؟ ڕەفتاری خەڵك وابوو: ئەگەر چاوێنی،{واته که سی که به ر چاوی پیس که وتبیت} یان نەخۆشیەكیان تووش بوبایە: قاپێكیان دەناردە لای (أم سلمة)، تاكو مووەكانی پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) بۆیان بخاتە ناو قاپە ئاوەكە بۆ شیفا هاتن. بروانە (ارشاد الساری شرح البخاری) ل(465) ب(8).
ئه‌م بابه‌ته‌م له كتبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مامۆستای گه‌وره‌مان مامۆستا عبدالله هه‌رته‌لی وه‌رگرتووه كه ( گولزاری ئیسلام
زیكركردن نزیكه‌ی (سه‌د) سوودی هه‌یه، له‌وانه:
1- شه‌یتان ڕاوده‌نێت و، تووڕه و دڵ شكاوی ده‌كات.
2- خوای په‌روه‌ردگار ڕازیی ده‌كات.
3- خه‌م و دڵ ته‌نگی له دڵ و ده‌روون ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
4- دڵ خۆشی و ئاسووده‌یی به دڵ ده‌به‌خشێت.
5- دڵ و له‌ش به‌هێز ده‌كات.
6- ده‌م و چاو و جه‌سته نوورانی ده‌كات.
7- رۆزی زیاد ده‌كات.
8- هه‌یبه‌ت و جوانی و شیرینی به زیكرخوێن ده‌به‌خشێت.
9- خۆشه‌ویستی كه گیانی ئیسلامه، پێی ده‌به‌خشێت.
10- هه‌ستی چاودێریی پێ ده‌به‌خشێت، تاكو ده‌یخاته ناو بازنه‌ی ئیحسانه‌وه.
11- ته‌وبه‌ی پێ ده‌به‌خشێ، كه بریتی یه له گه‌ڕانه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار.
12- نزیكیی خوای میهره‌بانی پێ ده‌به‌خشێت.
13- ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی له ده‌رگاكانی (معریفه)ـی پێ ده‌به‌خشێت.
14- هه‌یبه‌تی خوا له دڵی دا زۆرده‌كات.
15- خوا یادی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: فَاذْكُرُونِی أذْكُرْكُمْ ،(البقره: 152)واته: (یادم بكه‌نه‌وه، یادتان ده‌كه‌مه‌وه).
16- ژیانه‌وه‌ی دڵی پێ ده‌به‌خشێت.
17- خۆراكی دڵ و گیانه.
18- دڵ له ژه‌نگ پاك ده‌كاته‌وه.
19- گوناه و تاوان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت، كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین چاكه‌یه و، چاكه‌كانیش تاوانه‌كان ده‌سڕێته‌وه.
20- دووری و بێ ئاشنایی (وه‌حشه‌ت) له نێوان په‌روه‌ردگار و به‌نده‌دا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
ژیاننامه‌ی حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان سیراجه‌دینی دووه‌م

حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان کوڕی حه‌زره‌تی شێخ محمد عه‌لائه‌دینی کوڕی
حه‌زره‌تی شێخ عمر ضیائه‌دین کوڕی حه‌زره‌تی شێخ عثمان سیراجه‌دینی
یه‌که‌مه.
ئه‌میش کوڕی خالید ئاغای کوڕی عبدڵا ئاغای کوڕی سید محمدی
کوڕی سید ده‌رویش کوڕی سید موشه‌ڕره‌ف کوڕی سیدجومعه کوڕی سید زاهیره، ئه‌م
سه‌یید زاهیره له ساداتی نعیم و سه‌ییدی حسینی یه. هه‌ر له پێش 700
ساڵ له به‌غداده وه به‌ره‌و چیایی حمرین هاتوون و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و
هه‌ورامانی کورستانی عیراق چوون.
(( له دایك بوون و منداڵی حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان سیراج دینی دووه‌م ))
شێخ محمد عثمان له ساڵی (1314 هیجری قمری) به‌رامبه‌ر 1896 زاینی و 1275
شمسی له گوندی ( صفی ئاوا ) که که‌وتووه‌ته لای شاری جوانڕۆی لای
کرماشان. شێخ محمد عثمان له ئافره‌تێکی خانه‌دانی نه‌جیب به‌ناوی (
نورجیان خانم ) که کچی حاجی شێخ محمد سادق وه‌زیری سه‌وڵاوا ناسراو به
نایب الحکومه، چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه. له ته‌مه‌نی ساڵانی منداڵی دا،
حه‌زره‌تی شێخ محمد عه‌لائه‌ددینی باوکی، به ئه‌مری حه‌زره‌تی شێخ
زیائه‌ددین ته‌شریف ئه‌بات و ئه‌ڕوات بۆ گوندی صفی ئاوا که له‌و
زه‌مانه‌دا ئه‌وێ موڵکی خانه‌قای بیاره‌بووه چه‌ند ساڵێك له‌وێ
ماوه‌ته‌وه.
خوێندن و پێگه‌یاندنی
شێخ محمد عثمان هه‌ر له
سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ برای خۆشه‌ویستیدا شێخ مه‌ولانا خالید ده‌ست
ئه‌که‌ن به خوێندنی عیلمی دینی. هه‌ر له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیه‌وه له
ماجلیسی خه‌ته‌می سۆفیان دا به‌شداریان کردووه هه‌ر له سه‌ره‌تای
جوانیه‌وه حه‌زره‌تی شێخ عه‌لائه‌دینی باوکیان له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به
دیقه‌ت و ووردبینی وه وه‌زانیویه‌تی که سه‌لیقه‌وژیری و زه‌کاوه‌تی و
ڕه‌وشت به‌رزی و ئه‌مینی و ئه‌ده‌بی ئه‌خلاقی حسنه‌ی تیابووه، حه‌زره‌تی
شێخ محمد عه‌لائه‌دینی باوکی له‌به‌ر ئه‌وه بڕیار ئه‌دات که بیخاته ناو
ته‌ریقه‌ت و کسم و سلووك وه له‌ژێر چاودێری و ڕێنمای خۆیدا بێت.
وه‌هه‌ر له‌وکاته‌وه شێخ محمد عثمان درجاتی ڕۆحی و معنوی ورده ورده
ئه‌بڕێت. شێخ محمد عثمان ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و فارسی له مدره‌سه‌ی دینی
بیاره و دووڕۆ فێربووه. وه‌ته‌جوید و قرائه‌تی قورئانی پیرۆز له قازی
مشهور مستفا اسماعیل میسری و ته‌فسیری قورئانی پیرۆز له علامه سید حسین
تاربوغی ساوجیلاغی فێربووه. وه‌هه‌روه‌ها استاد شێخ ملا عبدالکریم خانه
شوری که استادی عیلمی ئه‌وئه‌بێت.
حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان له
ته‌سوف و عیرفان دا زیاتر له ژێر چاودێری باوکیاندا بووه، له ڕۆژانی
سه‌یر و سلوکیدا به‌درێژایی یه‌ك ساڵ ته‌نها ئاو و نانی خواردووه. شێخ
محمد عثمان دوای ته‌واوکردنی خوێندن و سلووك کێشان به ده‌ستووری ئه‌مری
باوکی به‌ڕێزیان ئه‌کرێت به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو خانه‌قای گه‌وره‌ی
بیاره و دووڕۆ و سه‌رگه‌رمی وه‌عز و ارشاد و تبلیغی ڕێنمایی خه‌ڵك بووه.
له به‌ر نه‌خۆشی و به‌ساڵاچوونی حه‌زره‌تی شێخ محمد علائه‌دین ی باوکیان
ئه‌رك و ئیداره و ئموراتی خانه‌قاکان ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی شێخ محمد عثمان
سیراج الدینی دووه‌مه‌وه.
شێخ محمد عثمان به ئه‌مری به‌رێزیان ئه‌بێت
به جێگه‌دار و مورشیدی تریقه‌ت. دوای ماوه‌یه‌ك حه‌زره‌تی شێخ
عه‌لائه‌دینی باوکیان له ساڵی 1332 شمسی به‌رامبه‌ر 1954 زاینی به‌رامبه‌ر
به 15/رجب/1373 کۆچی دوایی کر. هه‌زاران ره‌حمه‌ت له ڕۆحی پیرۆزیان.
شێخ محمد عثمان له ساڵی 1958 له به‌رئالۆزی باردۆخی سیاسی ئه‌وکاته‌ی
عێراق ناچار بیاره به‌جێ ئه‌هێڵێت و به‌ره‌و دووڕۆ ته‌شریف ئه‌بات. له‌وێ
ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌مێنێته‌وه موڵك وماڵ وزه‌وی و زارێکی زۆر ئه‌کرێت باخی
محمود ئاواخانه قاومه‌دره‌سه‌ی دووڕۆ و محمود ئاوا دروست ده‌کات.
حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان شه‌و و ڕۆژی له‌خزمه‌ت کردن به‌خڵکی هه‌ژار و
فه‌قیر و لێ قه‌وماوان ته‌رخان کردووه، تا وه‌کو وڵاتانی دراوسێ و مورید و
مه‌نسوباتی ڕویان ئه‌کرده دووڕۆ و محمودئاوا.
شێخ محمد عثمان
ئه‌وه‌نده مه‌لا و فه‌قێ ی خۆشوویستوه هه‌میشه خانه‌قاکان که په‌نایان
دا مه‌درسه‌ی علوومی دینی هه‌بووه پڕبووه له فه‌قێ که ئه‌رك و خزمه‌ت
کردنیان له ئه‌ستۆی شێخ محمد عثمان سراج ا‌لدین دابووه. ئه‌توانم بڵێم
زۆربه‌ی زۆری مه‌لاکان له خانه‌قاکانی بیاره و دووڕۆ ئیجازه‌نامه‌یان
وه‌رگرتووه.
شێخ محمد عثمان له ساڵی 1979 له دوای تێکچونی باردۆخی
ئاڵۆزی له ئێران ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ( بیاره = عیراق )و دوای ساڵێك له
هه‌ڵگیراسانی شه‌ڕی عیراق و ئێران حه‌زره‌تی شێخ به‌ره‌و به‌غداد ته‌شریف
ئه‌بات (1980). له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه تا ساڵی 1990 زاینی و 20/4/1990
ته‌شریف ئه‌بات بۆ ئورده‌ن و له ئورده‌ن نزیکه‌ی دوو ساڵ ئه‌مێنێته‌وه و
دوای ته‌شریف ئه‌بات بۆ تورکیه (استنبۆڵ) و له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه تاساڵی
1997.
کۆچی دوای شێخ محمد عثمان
حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان
ته‌مه‌نێکی دوو و درێژ له ئیرشاد و ته‌ربیه‌تی سۆفیان و خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك، له به‌ره‌به‌یانی پێنج شه‌مه‌ی 21/ره‌مزان 1417 هیجری به‌رامبه‌ر
به 31/1/1997 زاینی دوای نه‌خۆشیه‌کی زۆر سه‌خت له‌یه‌کێ له
نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کۆچی دوایی کرد، هه‌زاران دورود و
ڕه‌حمه‌ت له ڕۆحی پیرۆزیان بێت. کۆچی دویی ئه‌و گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌ت بوو
بۆ میله‌تی کورد به‌تایبه‌تی بۆ موسلمانان به‌گشتی.
هه‌رله‌باخچه‌ی ماڵه‌پیرۆزه‌که‌یدا به‌خاك سپێندراوه و ئێستاش مرقه‌دی مباره‌کی هه‌رله‌وێیه (استه‌نبۆڵ- تورکیا).
زنجيره‌ى ڕابه‌رانى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى
بێگو‌مان ئه‌م ته‌ريقه‌ته وه‌ك هه‌موو ته‌ريقه‌ته ته‌صه‌ووفيه ئيسلاميه‌كانى تر سه‌رچاوه‌ى له حه‌زره‌ته‌وه (د.خ) گرتووه ، به‌تايبه‌ت ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى حه‌زره‌ت (د.خ) خه‌لَاتى خه‌ليفه‌ى يه‌كه‌م حه‌زره‌تى (صديق) ى كردووه (رضي الله عنه) ، كه نازناوى به (الصديق الأكبر) ده‌ركردووه ،به پێى فه‌رموده‌ى حه‌زره‌ت (د.خ) كه فه‌رمويه‌تى ( ما صبّ الله شيئا في صدري إلا صببته في صدر أبي بكر ) هه‌روه‌ها به فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) كه فه‌رمويه‌تى ( ما فضلكم بكثره صلاه أو صيام ولكن بالسر الذي وقر في قلبه ) هه‌ر به هۆى ئه‌و نهێنيانه‌يشه‌وه بووه كه زانايانى ئيسلام ده‌فه‌رمون حه‌زره‌تى أبو بكرى صديق گه‌وره‌ترينى موسلَمانانه پاش پێغه‌مبه‌رى خودا . (1)
له‌حه‌زره‌تى (صديق) يشه‌وه راسته‌و خۆ وه حه‌زره‌تى سه‌لمانى فارسى ، (رضي الله عنه) ئه‌م قه‌ريقه‌ته‌ى وه‌رگرتووه ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى (قاسم بن محمد بن أبي بكر الصديق ) (رضي الله عنه) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى ئيمام (جعفر الصادق) (رضي الله عنه) له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى ( أبي يزيد طيفور بن عيسى بن ا‌دم بن سروشان البسطامي)
(قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى (أبي الحسن علي بن أبي جعفر الخرقاني) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى (أبي علي الفضل بن محمد الطوسي الفارمدي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى (أبي يعقوب يوسف بن أيوب بن
يوسف بن الحسين الهمداني ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (عبد الخالق بن الإمام عبد الجميل الغجدواني البخاري) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (عارف الريوكري) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمود الإنجيز فغنوي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (علي الراميتي المشهور بالعزيزان ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد بابا السماسي ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (السيد أمير الكلال ابن السيد حمزه ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شاهى نه‌قشبه‌ند (السيد بهاء الدين محمد بن
محمد بن محمد الشريف الحيني الحسني الأويسي البخاري) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شيخ (محمد علا‌ء الدين العطار البخاري الخوارزمي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (يعقوب الجرخي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (عبيد الله الأحرار ناصر الدين بن محمود بن شهاب الدين السمرقندي ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد زاهد) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (درويش بن محمد السمرقندي ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد الخواجكي الأمكني السمرقندي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد الباقي بالله ) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى ئيمامى ره‌ببانى (أحمد الفاروقي السهرندي اللاهوري المجددي) (قدس الله
سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد معصوم بن أحمد الإمام الرباني) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد سيف الدين) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (نور محمد البدواني) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (السيد شمس الدين حبيب الله جان جانان مظهر) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ ( السيد عبد الله الدهلوي) (قدس الله سره) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (مولانا خالد ذي الجناحين ضياء الدين ابن احمد بن حسن الكوردي الشهرزوري النقشبندي الاشعري عقيده الشافعي مذهبا العثماني نسبا) ، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (غثمان سراج الدين) ته‌وێلَه‌يى (قدس الله سره)، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (عمر ضياء الدين) ى بياره (قدس الله سره)، له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ محمد نجم
الدين ى بياره (قدس الله سره) له‌ويشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ محمد علا‌ء الدينى بياره (قدس الله سره)، له‌وانيشه‌وه حه‌زره‌تى شێخ (محمد عثمان بن محمد علاءالدين بن عمر ضياء الدين بن عثمان سراج الدين الحسيني ) كه نازناوی به (شێخى سراج الدين ) نومايان بووه (قدس الله سره) .(2)
ــــــــــــــــــــــــــسهرچاوهكان :
(1) بنواره : إحياء علوم الدين للأمام حجه الإسلام الغزالي ج1ص 99 ، الفتوحات المكيه للشيخ الأكبر ابن عربي ج2ص 488 .
(2) بنواره : تنوير القلوب في معامله علام الغيوب،الشێخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 500-502 . كتاب سراج القلوب للشيخ محمد غثمان سراج الدين
النقشبندي ص 316-324 .الحديقه النديه في الطريقه النقشبنديه والبهجه الخالديه قدس الله اسرارهم العليه للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ،
ص8ـ10 .السعاده الأبديه فيما جا‌ء به النقشبنديه للشيخ عبدالمجيد بن محمد الخاني الخالدي المتوفي 1319هـ ، ص 4ـ8 .
*** *** ***
نازناوه‌كان ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ن به درێژايى مێژوو
له مێژووى خۆي‌دا ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى چه‌ند نازناوێكى هه‌بوه له هه‌ر قۆناغێكدا به يه‌كێك له‌و نازناوانه شوهره‌تى په‌يدا كردووه ، كه بريتين له :
يه‌كه‌م : ته‌ريقه‌تى (الصديقية) .
دووه‌م : ته‌ريقه‌تى (الطيفورية) .
سێيه‌م : ته‌ريقه‌تى (الخواجكانية) .
چواره‌م : ته‌ريقه‌تى (النقشبندية) .
پێنجه‌م : ته‌ريقه‌تى (الأحرارية) .
شه‌شه‌م : ته‌ريقه‌تى (المجددية) .
حه‌وته‌م : ته‌ريقه‌تى (الخالدية) .
به پێى ئه‌م رونكردنه‌وه‌ى لاى خواره‌وه :
دياره ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى له مێژوى ئيسلامىدا به چه‌ند قۆناغێكى گرنگدا تێپه‌رِيوه‌و له هه‌ر قۆناغێكيشدا جۆره شوهره‌ت و نازناوێكى هه‌بووه ، ئاشرايه كه ئه‌م ته‌ريقه‌ته ئه‌چێته‌وه سه‌ر حه‌زره‌تى( أبوبكر)ى (صديق) (رضي الله عنه) كه ئه‌و يش راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن حه‌زره‌ته‌وه [د.خ ] وه‌ريگرتووه ،
بۆيه له سه‌ره‌تادا له حه‌زره‌تى (أبو بكر ى صديق)ه‌وه ، تا شێخ با يه‌زيد ى بوستامى (طيفور بن عيسى البسطامي )(قدس الله أسرارهم) ، ناسراوه به ته‌ريقه‌تى (صديقية) ، كه نازناوى حه‌زره‌تى (صديق) ه (رضي الله عنه).
وه له بايزيدى بوستامى يه وه هه‌تا خواجه شێخ (عبدالخالق)ى غه‌جده‌وانى (قدس الله أسرارهم) ، ناسراوه به (طيفورية) ، كه نازناوى حه‌زره‌تى بايزيدى بوستامى يه،
وه له خواجه شێخ (عبدالخالق)ى غه‌جده‌وانى يه وه( عبد الخالق بن عبد الحميد الغجدواني البخاري) ، هه‌تا شاهى نه‌قشبه‌ند (قدس الله أسرارهم) ناسراوه به ته‌ريقه‌تى (خواجكانية) ، كه به‌واتاى (المشايخ) دێت له زمانى فارسيدا، كه بريتين له كۆمه‌لێك له رابه‌رانى ئه‌م ته‌ريقه‌ته و هه‌ريه‌كه‌يان به نازناوى (خواجه)وه ناسراون ، واته: (شێخ )، ياخود (رابه‌ر) .
وه له شاهى نه‌قشبه‌نديشه‌وه ، هه‌تا شێخ (عبيد الله) ى ئه‌حرار (قدس الله أسرارهم) ناسراوه به ته‌ريقه‌تى (نقشبنديه) كه نازناوى حه‌زره‌تى شاهى نه‌قشبه‌ند (شێخ محمد بهاء الدينى نه‌قشبه‌ند ) بووه (قدس الله سره) ،
وه له شێخ (عبيد الله) ى ئه‌حراريشه‌وه (عبيد الله بن محمود بن شهاب الدين الشاشي السمرقندي الأحرار ت 895هـ)، هه‌تا ئيمامى ره‌ببانى (قدس الله أسرارهم) ناسراوه به ته‌ريقه‌تى (أحراريه) كه نازناوى حه‌زره‌تى شێخ عبيد الله ى ئه‌حراره (قدس الله سره) .
وه له ئيمامى ره‌ببانىشه‌وه (أحمد الفاروقي السهرندي اللاهوري ت 1034هـ) هه تا شێخ (شمس الدين حبيب الله جان جانان المظهر الحنفي الدهلوي ) (قدس الله أسرارهم) ، ناسراوه به (مجددية مظهرية) وه ئه‌و نازناوه درێژه‌ى كێشاوه تا سه‌رده‌مى حه‌زره‌تى شێخ مه‌ولانا خاليدى نه‌قشبه‌ندى شاره‌زورى كه ته‌ريقه‌ته‌كه هه‌ر به (مجدديه) ناسراوه ، كه نازناوى ئيمامى ره‌ببانى يه كه (مجدّد) و نۆێخوازى ئاينى پيرۆزى ئيسلام بووه له سه‌ره‌تاى قه‌رنى يازده‌ى كۆچيدا ..
وه له حه‌زره‌تى شێخ مه‌ولانا خاليدى نه‌قشبه‌ندى يه‌وه (قدس الله سره) هه‌تا ئه‌م چه‌رخه ناسراوه به ته‌ريقه‌تى (خالديه) ، كه نيسبه‌تى دراوه‌ته لاى حه‌زره‌تى مه‌ولانا خاليدى شاره‌زورى (أبو البهاء ضياء الدين ذي الجناحين ت1242هـ) (خلّد الله ذكرها على مرّ الأيام)،
به‌لَام له هه‌موو ئه‌و شه‌هره‌تانه نازناوى(نقشبندية) كه نازناوىشاهى نه‌قشبه‌نده (قدس الله سره) له مێژوى ئيسلام‌دا سه‌باره‌ت به‌و ته‌ريقه‌ته ئاشكرا‌و مه‌شهوروترو نومايانتر بووه . (1)
ــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره : جامع كرامات الأولياء للنبهاني ج1ص557 ، ج2ص 57ـ58 ، 143 ، تنوير القلوب في معاملة علام الغيوب ، الشێخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 539 ، الحديقة الندية في الطريقة النقشبندية والبهجة الخالدية قدس الله اسرارهم العلية للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ، ص 22 .
*** *** ***
رێبازى نه‌قشبه‌ندى له‌روانگه‌ى نيسبه‌ت و واتاوه
نيسبه‌تى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و واتاى ئه‌و نيسبه‌ته : ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ حه‌زره‌تى شێخ محمد بهاء الدين محمدى كورِى محمدى كورِى محمدى ئووه‌يسى حوسه‌ينى بوخارى ناسراو به (شاهى بوخارا) ياخود (شاهى نه‌قشبه‌ند) (قدس الله سره) كه له سالَه‌كانى نێوان[717ـ791هـ] ژياوه ، وه داده‌نرێت به يه‌كێك له گرنگترين و ناسراو ترينى ڕابه‌رانى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى به تايبه‌ت و رێبازى ته‌صه‌ووفى ئيسلامى به شێوازێكى گشتى ، وه ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌نديش به شێوازيكى به‌ربلَاو زياتر له‌وه‌وه شوهره‌تى په‌يداكردوو بلَاو بووه‌ته‌وه ، كه (نه‌قشبه‌ند) نازناوى ئه‌وه و به‌و نيسبه‌ته‌وه ته‌ريقه‌ته‌كه‌يش شوهره‌تى په‌يدا كردووه .
هه‌روه‌ها زاراوه‌ى (نه‌قشبه‌ندى) كه له‌قه‌بى (شاهى نه‌قشبه‌نده) (قدس الله سره) جه‌ند بۆچونێك هه‌يه له‌واتاى ئه‌و زاراوه پێكهاته‌دا ، به‌هێزترينيان ئه‌وه‌يه كه :
(نه‌قش به‌ند) واته : په‌يوه‌ندى نه‌قش ، كه له ئه‌صلَدا بريتييه له وێنه‌ى ته‌بعكار له سه‌ر مۆم يان هه‌رشتێكى تر ، پاشان مانه‌وه‌ى ره‌سمى ئه‌و ته‌بعه له‌و جێگه‌يه‌دا به‌بێ سرِينه‌وه .
به‌و واتايه‌ى كه (شاهى نه‌قشبه‌نده) (قدس الله سره) يادى په‌روه‌ردارى كردووه به (دڵ) ، كه ناسراوه به (الذكر القلبي) به به‌رده‌وامى هه‌تا واى لێهاتووه وێنه‌ى ( الله ) له سه‌ر دڵى نه‌قشى گرتووه‌و ته‌بع بووه ، بۆيه ناو نرواوه نه‌قشبه‌ندى .(1)
ــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) جامع كرامات الأولياء للشيخ يوسف بن اسماعيل النبهاني ج 1ص 240ـ 253 ، تنوير القلوب في معامله علام الغيوب،الشيَخ محمد أمين الأربلي النقشبندي ص 539-540 ، الحديقه النديه في الطريقه النقشبنديه والبهجه الخالديه قدس الله اسرارهم العليه للشيخ محمد بن سليمان البغدادي الحنفي المتوفي 1234هـ ، ص 22 .
*** *** ***
پێويستى رابه‌ر (المرشد) له ئيسلام‌دا

بێگو‌مان به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر زانستێك له زانسته ئيسلاميه‌كان
پێويستى به فێربوون و خوێندن و مامۆستا‌و رێپيشانده‌رو سه‌به‌بكارو
وه‌سيله و رابه‌رێك هه‌يه ، ته‌نانه‌ت زانسته دونيايه‌كانيش له هه‌ر
بابه‌ت و جۆره صنعه‌تێك بێت بۆ فێربوونى پێويستمان به مامۆستا‌و شاره‌زاو
پسپۆرِو رابه‌ر و وه‌سيله‌يه‌ك هه‌يه ، ئه‌گه‌ر نا مرۆژ گومرا و
سه‌رگه‌ردا ده‌بێت و هه‌رگێز ناگات به ئه‌نجامى دروست .
زانستى
ته‌صه‌ووفيش به‌و پێيه‌ى كه زانستێكه راسته‌و خۆ په‌يوه‌ندى به دڵ و
ده‌رونه‌وه هه‌يه و مرۆژ به‌ره‌و رێگاى خودا ناسين ده‌بات ، بێگو‌مان
پێويستى به رابه‌رو وه‌سيله‌و مامۆستايه‌كى شاره‌زاو كارامه‌و لێهاتوو
هه‌يه كه رێگه‌ى خوداناسينى نيشان بدات و بيپارێزێت له هه‌ڵدێرو رێضكه‌ى
ضه‌وت و مه‌ترسى رێگا و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌يتانى و داخوازيه خراپه‌كانى
نه‌فسى ئه‌مماره ، وه په‌روه‌رده‌ى ره‌وشتى به‌رزى ئيسلامى بكات و دورى
بخاته‌وه به ئامۆذگارى پێويست له خراپه‌و ره‌وشتى ناپه‌سه‌ندو
به‌دكارى .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌يشه خواى گه‌وره له چه‌ندين ئايه‌تى
پيرۆزدا هانمان ده‌دات كه وه‌سيله‌ى بگرينه‌به‌ر بۆ گه‌شتن به سه‌عاده‌تى
هه‌ردوو دونيا ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا
اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي
سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة المائدة (35) ، زانايان ته‌فسير
ده‌فه‌رمون : مه‌به‌ست له وه‌سيله له‌و ئايه‌ته‌دا : زانايانى حه‌قيقه‌ت و
رابه‌رانى ته‌ريقه‌ته " (1)
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره هاني موسلَمانان
ده‌دات كه هاوه‌ڵى راستگۆيان و صاڵحان بن ، وه‌ك ده‌فه‌رمۆێت (يَاأَيُّهَا
الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ) (سورة
التوبة (119) .
وه (كينونة) و هاوه‌ڵيكردنى صاڵحان و راستگۆيان گشتى
تره له ته‌نها ره‌فاقه‌تى ژاهيرى ، واته ئه‌و ئايه‌ته پيرۆزه
به‌ڵگه‌يه بۆ هه‌ردوو حاڵه‌تى ئاشكرا و په‌نهانى له سه‌ر پێويستى
ره‌فاقه‌ت و هاوه‌ڵى ، بۆيه زانايانى ته‌صه‌ووف فرمويانه : ره‌فاقه‌ت دوو
به‌شه :
يه‌كه‌ميان : به ره‌فاقه‌تى زاهيرو ئاشكرايه كه ناويان
بردووه به (الصحبة الظاهرة) كه صوحبه‌تكردنى موريده بۆ مورشيده‌كه‌ى
به شێوازى زاهير ، كه زۆر گرنگه .
دووميان : صوحبه‌تى مورشيده به
شێوازى په‌نهانى و له رێگه‌ى (دڵ)ه‌وه ، كه ناويان بردووه به
(الرابطه) وه به پێى ئه‌و ئايه‌ته‌ى سه‌ره‌وه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌يان
سه‌لماندووه (2)
خوێنه‌رى ئازيز : ئه‌گه‌ر وه‌سيله‌و مورشيد گرنگ
نه‌بوايه حه‌زره‌تى موسى (على نبينا وعليه الصلاه والسلام) داواى
ره‌فاقه‌ت و ئيرشادى و رێنومايى حه‌زره‌تى (خضر ) ى ( عليه السلام)
نه‌ده‌كرد ، وه‌ك خواى گه‌وره له سه‌ر زارى بۆمان ده‌گێرِێته‌وه و
ده‌فه‌رمۆێت (قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِي
مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا) (سورة الكهف (66)
كه مه‌به‌ستى فێربوونى
زانستى ته‌صه‌ووف و (باطن) بوو ، چونكه حه‌زه‌رت موسى زانستى (ظاهر) ى
ده‌زانى ،به‌ڵام زانستى (باطن) وزانسته نهێنيه‌كان لاى حه‌زره‌تى (خضر)
بووه ، وه‌ك ئيمامى قورطبي بۆمان باس ده‌كات (3)
هه‌روه‌ها خواى
گه‌وره ده‌فه‌رمۆێت( وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا
مُرْشِدًا)( الكهف (17)) واته : هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره سه‌رلێشێواو
گومرِاى بكات مورشيدو رابه‌رێكى پێ ئاشنا ناكات ، خوا په‌نامان بدات .
ئاشكرايه كه پێغه‌مبه‌ريش (د.خ) له زۆر فه‌رموده‌دا هانى موسڵمانانى
داوه له سه‌ر هاوه‌لَى و صوحبه‌تى ئه‌هلى صه‌لاح و پياوانى خودا له و
فه‌رمودانه :( مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ كَمَثَلِ صَاحِبِ الْمِسْكِ
إِنْ لَمْ يُصِبْكَ مِنْهُ شَيْءٌ أَصَابَكَ مِنْ رِيحِهِ وَمَثَلُ جَلِيسِ
السُّوءِ كَمَثَلِ صَاحِبِ الْكِيرِ إِنْ لَمْ يُصِبْكَ مِنْ سَوَادِهِ
أَصَابَكَ مِنْ دُخَانِهِ .." (4)
وه بێگو‌مان پێغه‌مبه‌رى خودا
(د.خ) مورشيدو رابه‌رى هاوه‌ڵانى بووه ، وه پاشان حه‌زره‌تى (الصديق
الأكبر ) و حه‌زره‌تى (عمر الفاروق) پاشان حه‌زره‌تى (عثمان ذي النورين)
پاشان حه‌زره‌تى (علي الكرار) (رضي الله عنهم أجمعين )، به‌و پێيه
هاتووه‌ته خواره‌وه‌و موسڵمانان هيچ سات و كاتێك بێ مورشيدو رابه‌ر
نه‌بوون ، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك مێذووى ئيسلامى خوێندبێته‌وه ئه‌و راستييه‌ى
بۆ ئاشكرا‌و نومايان بووه ، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و راستتييه‌يشه كه
زانايانى ئيسلام ده‌يان و صه‌دان دانراويان نوسيوه له سه‌ر گرنگى
وه‌سيله‌و رابه‌ر و مورشيد و گرتنه‌به‌ريان به مه‌ستى گه‌يشتن به
ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارو شاره‌زا بوون له حه‌قيقه‌تى ئيمان و ئيسلام و
ئيحسان .(5)
ــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان :
(1) بنواره : تفسير روح البيان للشيخ اسماعيل البروسوي ج2 ص 388، تفسير مواهب الرحمن للشيخ عبد الكريم محمد المدرس ج3 ص142 .
(2) بۆ زاياتر شاره‌زايى له‌و بواره‌دا بنوارِه : رسالة في إثبات الرابطة للشيخ مولانا خالد ذي الجناحين الهرزوري النقشبندي ص 1ـ 9 ، السعادة الابدية فيما جا‌ء بة النقشبندية للشيخ عبد المجيد الخاني ص 22 وما بعده ، الحديقة الندية للشيخ محمد بن سليمان البغدادي ص 78 وما بعده . كتاب سراج القلوب للشيخ محمد عثمان سراج الدين النقشبندي ص 263-267 . تنوير القلوب للشيخ محمد امين الاربلي ص 512 .
(3) بنواره : تفسير الجامع لأحكام القرآ‌ن للقرطبي ج 6ص 16 .
(4) رواه أبو داود في سننه عن أنس رضي الله عنه ، ينظر : سنن أبي داود ج12ص 457 برقم (4191).
(5) بنواره : إحياء علوم الدين للإمام الغزالي ج 3 ص 76 ، فتح الباري شرح صحيح البخاري للحافظ العسقلاني ج 1ص 99 ، فيض القدير شرح الجامع الصغير للمحدث المناوي ج2ص 530، لطائف المنن والأخلاق للشيخ عبد الوهاب الشعراني ص 419 ، كتاب المدخل لابن الحاج المالكي ج 2ص 142 ، مواهب الرحمن للمدرس ج 3 ص 143 ـ 144 ، كتاب جامع الأصول للشيخ أحمد ضياء الدين بن مصطفى ص 84ـ 85 .
*** *** ***
زوبان را‌گرتن
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی:
زوبانت ڕابگره
با ماڵت گوشاد بێت
بگری بۆ خه‌تاکانت
له فه‌رمووده‌یه‌کی‌ترا ئه‌فه‌رمێت: هه‌ر که‌سێ زه‌مانه‌تی ده‌م و پیش و پاشیم بۆ بکات زه‌مانه‌تی به‌هه‌شتی بۆ ئه‌که‌م. به‌ڕاستی زوبان ڕاگرتن ئه‌وه‌نده خێری هه‌یه.
قوڕی عاله‌م به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که هۆشیان به‌ده‌میانه‌وه نیه. حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌فه‌رمێت: کرداری چاکه گرنگه به‌ڵام له‌وه گرنگ‌تر ئه‌وه‌یه ئینسان دووای ئه‌وه کرداره چاکه‌که‌ی به‌فیڕوو نه‌دات. پرسیار کرا له حه‌زره‌ت (صلی الله علیه و سلم): ئه‌وشته‌ی که به‌زۆری خه‌ڵک ئه‌خاته به‌هه‌شته‌وه چیه؟ فه‌رمووی: له‌خووا ترسان وه ره‌فتار جووانی.سیار کرا: ئه‌ی ئه‌و شته‌ی که به زۆری خه‌ڵک ئه‌خاته جه‌هه‌ننه‌م چیه؟ فه‌رمووی: الا جوفان واته ده‌م و پیش و پاشی ئینسان.
له فه‌رمووده‌یه‌کی‌تردا ئه‌فه‌رمێت:
ده‌ستت بۆ چاکه نه‌بێت ڕا مه‌کێشه
به زوبانت به‌س چاکه بڵێ (به‌ڕاستی ئێمه چه‌ند زووان‌به‌ره‌ڵاین، به رۆژ له‌جیاتی لا اله الا الله سبحان الله ئیش و کارمان بووه به ناوبردنی موسوڵمانان. فڵانه که‌س ئه‌مه‌یه و فڵانه که‌س ئه‌وه‌یه. هه‌ر که‌س خیلافی مه‌یلی ئێمه جوڵاوه له خوا ناترسین ئه‌و هه موه نیسبه‌تی خراپه‌ی بو لائه‌ده‌ین ئه‌ڵێت دین بو ئێمه‌ی موسوڵمان دانه‌به‌زیوه، هه‌روا ده‌ممان به‌ره‌ڵڵا کردووه (مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلاَّ لَدَيْهِ رَقِيبٌ) حافظ ( عَتِيدٌ ) حاضر ،ق 18
به ڕاستی جیگای سه‌ر سوڕمانه. ئێمه‌ی موسوڵمان بۆ چی ئاوامان لێ‌قه‌وماوه؟ ته‌واو له سوننه‌ت و ره‌وشت پێغه‌مبه (ص) لامان داوه. خوا چی فه‌رموه له بیرمان چووه؛ ( لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ الله أُسْوَةٌ ) بكسر الهمزة وضمها ( حَسَنَةٌ ) اقتداء به في القتال والثبات في مواطنه ( لِمَنْ ) بدل من ( كَانَ يَرْجُواْ الله ) يخافه ( واليوم الأخر وَذَكَرَ الله كَثِيراً ) بخلاف من ليس كذلك. به‌ه‌به ئابه‌وه به‌م حاڵ و وه‌زعه‌وه داوای به‌هه‌شت و ره‌فێقایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (ص) ئه‌که‌ین. به‌خوا برام ئاوا نابێت ئه‌که‌ی ئه‌و کووششه‌یه که ئه‌بێ ببێ( والذين جاهدوا فِينَا ) في حقنا ( لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ) أي طريق السير إلينا ( وَإِنَّ الله لَمَعَ المحسنين ) المؤمنين بالنصر والعون.
قانع ته‌شریف ئه‌باته بیاره بۆ خزمه‌تی حه‌زره‌تی شێخ محمد عثمان (رفع الله درجته) که‌ئه‌چێته ئه‌و شوێنه پیرۆزه ئه‌و پیاوانه ئه‌بینێت که خه‌ریکی ته‌زکییه‌ن، ئه‌م شێعره جووانه ئه‌فه‌رمیت:
شێرانی رێی حه‌ق، به عیلم و عه‌مه‌ل
خه‌یمه و خارگایان. بردووته سه‌رکه‌ل
به سۆزی درروون، ئاهی نیوه‌شه‌و
روو به رووی مه‌قسه‌د، بێ ئارام و خه‌و
برای به‌رێزم خووای گه‌وره پیاوی ئاوای ئه‌وێت، نه‌ک من و تۆ شه‌و و رۆژ له گوناها به‌سه‌ر ئه‌به‌ین. به روژ و شه‌و خه‌ریکی نه‌زه‌ری حه‌رام و غه‌یبه‌تی موسوڵمانانین. هه‌موو ته‌زکیه و عیباده‌تمان بووه به ناوبردنی خه‌ڵکی. فڵانه‌که‌س وه‌هابیه! فڵاه‌که‌س چۆنی و چاکی له‌گه‌ل فڵانکه‌سا کرد به خووا ئه‌ویش وه‌هابیه یا فڵان‌که‌س ئیخوانه یا سه‌له‌فیه! برام به خووا قه‌سه‌م زۆر به باشی لامان‌داوه له‌و رێگایه‌ی که خوا و پێغه‌مبه‌ر(ص) بۆیان داناوین
به کی ئه لین له خووا ترس
ئيمان دار كه سيكه كه له خووا ئه ترسيت به هه موئه ندا مه كاني، وه كو زانا{ ابوالليث}فه رمو يه تي نیشانه ي له خووا ترسان ده ر ده كه ويت له حه وت شتا:يه كه م زووانه ئيمان دار ئه بيت زوواني بگيريته وه له در‌و.له غه يبه ت.له بوهتان.له قسه ي زياوه،يادي خوواي پيبكات قوئان بخوينيت زانياري پي فير ببيت
دوهه م :دله .ئيمان دار ئه بيت دلي خا لي بكا ته وه. له دوژمنا يه تي بوهتان. حه سودي به برايان،چونكه حه ساده ت چا كه كان تيا ئه بات،.وه كو {پيغه مبه ر} درودي خووای له سه ربيت ئه فه رميت {الحسد تا كل الحسنات كما تا كل النار الحطب }حه سودي چا كه كان ئه خوات وه كو چون ئا گر دار ئه خوات.وبيش زانه به راستي حه سودي له نه خوشينه گه وره كاني دله .وه نه خوشيني دل چار نا كريت مه گه ر به زانينو كردار به زانين نه بيت –الا بالعلم والعمل – سي هه م چاوه .ئيمان دار ئه بيت نه روانيت بو شتي حه رام. خووارده مه ني بيت. يا پوشاك بيت. يا غه يري ئه مانه بيت .بو دونيا نابيت به چاوي ره غبه ت بروانيت به لكو به چاوي عيبره ت ئه بي بروانيت .وه نايش بي بروانيت بو ئه وشتانه ي كه حه رامه بويان بروانيت.=وه ك نيرينه بوميينه وه ميينه بونيرينه={پيغه مبه ر}درودي خوواي له سه ربيت. ئه فه رميت{ هه ركه س چاوه كاني پركات له حه رام خووا چاوه كاني روژي قيامه ت پر ئه كات له ئا گر}چووا ره م .زكه. سک .شکم.ئيمان دار ئه بيت زكي حه رامي تي نه كات چونكه حه رام خوواردن گوناهيكي گه وره يه ={پيغه مبه ر}درودي خوواي له سه ربيت. ئه فه رميت{اذا وقعت لقمة الحرام في بطن ابن آدم لعنه كل ملك في الارض والسماء مادامت تلك اللقمة في بطنه وان مات علي تلك الحالة فماواه جهنم}هه ركات تيكه يه كي حه رام بكه ويته زكي ئينسانيكه وه هه م‌و مه لائيكه كان له ئاسمان و ئه رزا له عنه تي لي ئه كه ن {واته ئه لین له ره حمی خووا به دور بیت}هه تا ئه وتيكه حه رامه له زكيا بيت.ئه گه ر مرد له سه ر ئه وحا له ته چيگاي جه هه ننمه، پينچه م ده سته.ئيمان دار ئه بيت ده ستي را نه كيشيت بو ئه وشته ي كه حه رامه. به لكو بو ئه وشته ي كه حه لا له ده ست دريژ بكات {واته به ده‌سته کانی هه ول بدات دلی موسول مانان له یه ک نزیک بکاته وه.نه خه ریکی جاسوسی‌و شیواندنی به ینی موسول مانان بیت}.شه شه م. قاچه .{ ئيمان دار ئه بيت.به قاچه کانی نه روات بو ئه وشته ی که بی ئه مری خووای تیدایه }به لكو له تا عه تو ره زاي خوواو ره فيقي زانايان و صالحاندا بروات به ريدا. حه وته م.خوواپه ره ستي يه . ئيمان دار ئه بيت خووا په ره ستيه كه ي يه ك لا بكاته وه بو خووا،بترسيت له ريياو نيفاق "{به داخه وه ئه مرو زوریک له موسو ل مانان بگره ئه وا نه یش که موسول مانان بانگ ئه که ن بو خووا په رستی زوریک له م شتانه که باسم کرد به جاریا ناچن داعیه کان وه کو خه لکی بازاری خه ریکی دونیادارین هه مویان نالیم. به لکو زویک مان ئه وه ی که ئه بی ببین نین گوشت بگه نی خوییی تی ئه که ن خوییی بگه نی چی ؟ برایان خوشکان هه م‌و بو خووا په رستی دروس کراوین ئه بیت خووامان له بیر بیت .له هه م‌و کا تو سا ته کانی ژیا نماندا وه کو ئیسته که هه ین نه بین {چونکه پیغه مبه ر }صلی الله علیه وسلم ئه فه رمیت .بودونیا به ره و خووارخوتان بروانن .بودین به ره وژری خووتان بروانن .وه کو دانه ری ئه م شیعره نه بن کاتی خووی وتومه
ئه بی تاکه ی به ده ستی نه فس ئه سیری کوت‌و زه نجیر بم
ئه بی تاکه ی لیفی غه فله ت له سه ردل لانه به م ژیر بم
هه م‌و عومرم به زایع چو له ئاخر شین‌و رورومه
ته واوژینم به غه فله ت چوله ئا خرشینو رورومه
ته ماکارم که وا جه ننه ت له حوری پرره زای حه ق بی
به من بدری به فادخلوا بسلام له من خوش ئا مه دی بکری
له حالیکا که ئه روانم له نیو کیسه‌ی ئه عمالی خووم
له خه جله ت پیسی‌و عیصیان نیه تیدا خه جاله ت خووم
که وه ختی گوناهی ده سبا ئه من نه یکه م په شیمانم
له کاتی خو ن‌و وانندال ه چینی بی گو نا هانم
له کاتی قا مه تو نویژدا ئه وه ل صه فه مه کانی من
مه گه رده نگی ولا الضالین وه بیرم خاله نویژدام من
مه گه ر ئه و‌سا بکه م یادی قه بروحه شرو حیسابی خووم
که ده بینم به ده ستانم ده نیژم ها وولاتی خووم
هیوا دارم ئیوه ئاوانه بن {بیزار}