ابن كثیر لە (الشیخ أبو منصورالصباغ) دەگێڕێتەوە, دەفەرموێ‌: (عتبی) فەرمویەتی: جارێك لە خزمەت گۆڕی پێغەمبەر( صلى الله عليه واله وسلم) دانیشتبوم عەڕەبێك هاتوو گوتی: (السلام

علیك یارسول الله) بیستومە خوای گەورە دەفەرموێ‌: وَلَوْ انَّهُمْ إذْظَلَمُوا أنْفُسَهُمْ جَا ءوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللهَ وَأسْتَغْفَرَلَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللهَ تَوَّاباً رَحِيماً]. واتە: ئەگەر ئەوانە ستەمیان لە خۆكرد:


بەتاو...ان كردن  جا هاتنە لای تۆ ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئینجا لە خوا پاڕانەوە تاكو لە گوناهیان خۆش ببێ‌, وپێغەمبەریش صلى الله عليه واله وسلم بۆیان پاڕایەوە دەبینن خــوای گەورە تۆبەیان قبوڵ دەكا, وڕەحمیان پێ‌ دەكا, ئینجا عەڕەبەكە گوتی: وا هاتمە لای تۆ ئەی پێغەمـبەر صلى الله عليه وسلم لە خــوا دەپاڕێمەوە لە گوناهم خۆش ببێ, وتۆش دەكەمە تكاكار لەلای خوای گەورە ئینجا عەرەبەكە ئەم شیعرانەی ووت: ـ


يَاخَيْرَ مَــنْ دُفِنَتْ بِالقَاعِ أعْظُمُهُ فَطَابَ مَنْ طِيبِهِنَّْ القَاعُ وَالأكَمُ

نَفْسِي الفِداءُ لِقَبْرٍ أنْتَ سَاكِــنُهُ فِيهَ العَفَافُ وَفِيـهِ الجُودُوَالكَرَمُ

أَنْتَ النَّبِيُّ الذي تُرْجى شَفَاعَتُهُ عِنْدَ الصِرَاطِ إذَامَـــازَلَّّتِ القَدَمُ


وَصَاحِبَاكَ فَلاَ أنْسَاهُمَا أبَــــداً مِنّى السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ مَاجَرىَ القَلَمُ

عُتْبی) دەفەرموێ‌: ئینجا عەڕەبەكە ڕۆیشت ومنیش خەوتم پێغەمبەرم ( صلى الله عليه وسلم) لە خەونمدا بینی وفەرموی: ئەی (عُتْبی) موژدە بدە عەڕەبەكە خوای گەورە لێی خۆش بوو. ئینجا ئەم چیرۆكە زۆر لە مامۆستایان باسیان كردووە لە پەرتوكەكانیان:

أ- (إبن كثیر) لە تەفسیرەكەی (ج1/ص 643)

‌ب- (القرطبی) لە تەفسیرەكەی (ج5/ص 265)

‌ج- (الإمام النووی) لە (الإيضاح) (الباب السادس ص 498)

‌د- (إبن قدامە) لە (المغنی) (ج3/556)

‌ه- (أبوالفرج بن قدامە) لە (الشرح الكبیر) (ج3/495)

 

‌و. (الشیخ منصورالبهوتی) لە پەرتوكی خـۆی كە بە ناوبانگە بـە (كشاف القناع) كە بەناوبانگترین پەرتوكی مـــەزهەبی (الحنبلی)یە, (ج5/30)(2) .ئینجا ئەم ئایەتە (ۆڵوْ أنَّهُمْ.....) بەڵگەیە كە (توسل) لەپاش له دونيا ده رجونيش دروستە, هەروەها ڕاستی ئەم چیرۆكە دەسەلمێنێ‌, هەروەها ئەم چیرۆكەش بەڵگەیە كە ئەم ئایەتە مەبەستی پاش مردنیشە.

چونکه ئه گه ر بلیت به س ته نها بو حالی حه یاته ئه وه تحکم و به زور سه لماندنه

چونکه له فظه که به موطله قی خوای گه وره فه رمویه تی