وته ی به نرخ
|
|
شێخ حه‌سه‌نی به‌صری ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ:-
قسه‌ی چوار که‌س زۆر کار
تێکردووم و تا مردن له یادم ناچن
یه‌که‌م: پیاوێکی خراپم
بینی ووتم : به‌سه تاکه‌ی؟ ووتی یاشێخ: نامه‌و کتێب بۆ ئاخری ده‌گه‌ڕێته‌وه...خوا
ده‌زانێ ئاخری من و تۆ چۆن ده‌بێت ، کێ ئاخر خێر‌و ئاخر شه‌ڕ ده‌بێت.
دووه‌م: پیاوێکی سه‌رخۆشم
بینی له‌ناو قوڕدا ده‌که‌وت و هه‌ڵده‌ستایه‌وه ووتم: خۆت بگره نه‌که‌وی!
ووتی : یاشێخ تۆ ئاگات له خۆت بێ نه‌که‌وی، من که‌وتم خۆم ده‌شۆم ، به‌ڵام
تۆ بکه‌وی زه‌ره‌ر به زۆر که‌س ده‌گه‌یه‌نی.
سێیه‌م: گه‌یشتمه
منداڵێک چرایه‌کی به‌ده‌سته‌وه بوو-ووتم: ئه‌م ڕووناکیه‌ت له کوێ
هێناوه ....هێشتا قسه‌م ته‌واو نه‌بوو بایه‌ک هات چراکه‌ی کوژانده‌وه ، منداڵه‌که
ووتی: تۆ پێم بڵێ ڕووناکیه‌که بۆ کوێ چوو.
چواره‌م: ژنێک به توڕه‌یی
هاته لام شکایه‌ت له مێرده‌که‌ی بکا..ووتم: تا زووه خۆت
داپۆشه ...ژنه‌که گووتی : زۆر سه‌یره ! من داوای خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌م
هۆشم له لا نه‌ماوه...تۆش داوای خۆشه‌ویستی خوا ده‌که‌ی ، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر هۆشت
لای خۆشه‌ویسته‌که‌ت بوایه و سه‌روچاوی منت نه‌دیبایه؟