چيروك
ڕۆژێك خێزانه‌كی ویستی ماسیه‌ك ئاماده‌كات بۆ ژه‌می نیوه‌ڕۆ .
ماسیه‌كی گه‌وره‌ی هێناو سكی هه‌ڵدڕی , بینی وا
مرواریه‌كی گه‌وره‌ی تیایه
دڵی خۆش بوو ووتی : ئیتر له هه‌ژاری و نه‌بونی
ڕزگارمان ده‌بێت و به‌خته‌وه‌ر ده‌بین.ماسی گر مرواریه‌كه‌ی برد بۆ دوكانی زه‌ره‌نگر
و خاوه‌ن دوكان ووتی : ئه‌وه زۆر به نرخه ناتوانم نرخه‌كه‌یت بده‌مێ . كه هه‌موو
دوكانه‌كه‌م بفروشم ناگاته قیمه‌تی مرواری تۆ : بڕۆ بۆ لای هاورێیه‌كم له‌وبه‌ری
شاره‌كه به‌ڵكه ئه‌و بتوانێ لێت بكرێ چونكه دوكانه‌كه‌ی گه‌وره‌تره . ماسی
گر چوو بۆ لای ئه‌و دوكانه‌و مرواریه‌كه‌ی نیشان دا . ئه‌ویش ووتی به خوا زۆر
به نرخه من ناتوانم بیكرم و پاره‌كه‌یم نیه , به‌لاَم برۆ بو لای پاشا ی شار
ئه‌و لێت ده‌كرێ .
ماسی گر چوه لای پاشا و له‌به‌ر ده‌رگا زۆر چاوه‌ڕێی
كرد تا چووه ژوره‌وه و دواجار پاشا زۆر دڵ خۆش بوو به‌بینینی مرواریه‌كه و
ووتی: ئه‌وه بوو كه‌من به شوێنی دا ده‌گه‌رام و زۆر لام جوانه , به‌لاَم
نازانم نرخه‌كه‌ی چه‌نده , هه‌ر بۆیه ڕێگه‌ت ده‌ده‌م بچیته ناو خه‌زینه تایبه‌تیه‌كه‌م
و شه‌ش كاتژمێر بمێنه‌وه و چیت ویست بیبه, , ئه‌وه‌یه نرخی مرواریه‌كه‌ت ,
ماسی گر ووتی : گه‌وره‌م شه‌ش كات ژمێر زۆره بیكه به دوو , پاشا ووتی : شه‌ش
كاتژمێره‌و برۆ . ماسی گر چوه ناو خه‌زێنه‌و چی ببینێ : ژورێكی گه‌وره كراوه
به‌سێ به‌ش , به‌شێكیان پڕه له زێر‌و زیو و پاره , به‌شه‌كه‌ی تر جیگا ی خه‌وتن
و كه‌ل و په‌لی جوان ته‌نها به‌سه‌یر كردنی ده‌خه‌وی , به‌شی سێیه‌م , جۆره‌ها
خواردن و خوارده‌مه‌نی نایاب و خۆش , ماسی گر ووتی : شه‌ش كاتژمێر زۆره ماوه‌شم
هه‌یه با تێر بخۆم دوایش پشویه‌كی باشی بۆ بده‌م و بخه‌وم تا هه‌ڵده‌ستمه‌وه
له‌خه‌و ئه‌وسا ئه‌توانم ته‌واوی ئه‌و زێر‌و زیوه به‌رم , ماسی گر ده‌كه‌وێته
خه‌وێكی قوڵ ئاگای له دنیا نامێنێ ,تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ڵێن : هه‌سته . هه‌سته
ئه‌ی ماسی گری بێ مێشك كاتت ته‌واو بڕۆ ده‌ره‌وه : ماسی گر بوه‌ستن ئاخر
هیچم كۆنه‌كرده‌وه چون برۆم : هه‌لێكی ترم بده‌نێ كات به‌شی نه‌كردم ,, شه‌ش
كاتژمێر مایه‌وه هیچت نه‌كرد بیبه‌نه ده‌ره‌وه و تۆ كه‌سێكی بێ عه‌قڵ و هۆشی
.. ده‌توانی ئه‌م هه‌له‌ت بقۆستایه‌وه‌و بڕێكی زۆرت له‌م سامانه كۆبكردایه‌وه‌و
باشترین خواردن و جوانترین كه‌ل و په‌لت پێ بكڕییایه . به‌لاَم تۆ كه‌سێكی ته‌نها
بیر له سنوری ده‌روبه‌رت ده‌كه‌یه‌وه ئێستا به ئاگا هاتیه‌وه‌و سوودی نیه ؟
په‌نده‌كانی ئه‌م چیرۆكه :
*مرواریه‌كه ڕوحی تۆیه ئه‌ی به‌نده‌ی بێ توانا , كه
سامانێكه و نرخی نیه و تۆش نرخی ئه‌و سامانه نازانی .
*خه‌زینه‌كه‌ش دنیایه كه پڕیه‌تی له گه‌وره‌یی و هه‌ل
و كات , ئێمه‌ش نازانین چۆن به‌كاری بێنین سودی لێ وه‌رگرین .
*زیرو زیوه‌كانیش كاری باشه‌یه *** جێگا و كه‌ل و په‌له‌كان
بێ ئاگایین ***خواردنه‌كانیش حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانه ..
ده‌ی تۆ ئێستا ئه‌و ڕاوچیه‌ی یان ئه‌وه‌تا له‌خه‌وی بێ
ئاگایی و ناوجێگای نه‌رم وخۆش هه‌ستی و زێر‌و زیو كۆكه‌یه‌وه كه له‌به‌ر ده‌ستت
دایه پێش ته‌واو بونی شه‌ش كاتژمێره‌كه .. پێش ته‌واو بونی هه‌لی ژیانت ..
یان په‌شیمان ده‌بیه‌وه‌و سه‌ربازه‌كان دێن به‌زۆر له ناز و نیعمه‌ت و خۆش گوزه‌رانیت
ده‌رت ده‌كه‌ن .ئه‌وكات هیچت نه‌كردووه و سه‌رمایه‌ت نیه . كه‌واته .. كه‌واته
با ڕه‌مه‌زان بكه‌ینه ئه‌و هه‌له زێڕینه كه هیچ شتیك
جێكای ناگریته‌وه‌و ناگه‌رێته‌وه بۆمان