بە گەورەدانانی مەرقەدی (ئیمام رەزا)سەلامی خوای لەسەر لەلایەن گەورە فەرموودەناس (ابن خزيمه)
لە كتێبی (تهذیب التهذیب) لەباسی فەرموودەناس و حافزی گەورە (ابی بكر
محمد بن اسحاق ابن خزیمە) كە لەسەردەمی سەلەف ژیاوە لەساڵی (311)هـ وەفاتیكردوە
،دەڵێ :
گوێم لە (ابا بكر محمد بن المۆمل بن الحسن بن عیسی )بوو كە دەیگۆت
(لەگەڵ پێشەوای (اهل الحدیث)ئەبوبەكری كوری خوزەیمە و عدیلە ابی علی الپقفی و
كۆمەڵیك لە مامۆس
تایانمان دەرچووین ،كە بەرەو زیارەتی قەبری (علی بن موسی
الرچا)لە (طوس)بەرێدەكەوتن ،دەڵێ :(لە بەگەورەزانینی ئیمام ابن خزیمە بۆ ئەم
مەرقەد و شوێنە و تەوازووعی لەئاستی بەشێوەیەك بینیمان كە سەرمان سوورما!)
...
چەندد خاڵێكی گرنگ بۆ ئەم باسە
1_ئیمام ابن خزیمە بەنیەتی
زیارەتی قەبری ئیمام رەزا دەرچووە.
2_ئیمام ابن خزیمە قەبری ئیمام رەزای بەگەورە
زانیوە .
3_ئیمام ابن خزیمە ملكەچی و تەوازووعی بۆ ئەم شوێنە نواندیە
.
4_هاوەڵانی سەریان سورماوە لەو ئەدەب و تەوازووعەی ئیمام لەئاست مەرقەدی ئیمام
رەزا.
جا خوێنەری سەنگین
ئەوە كرداری یەكێكە لە هەرە زانا و موحەدیسە گەورەكانی سەلەفی
صالح ،بانگەشەكاری سەلەفیەت نەبووە ،هەر خودی خۆی لەسەردەمی سەلەف ژیاوە ،ئەو
رەفتارەی ئەو بەلای بانگەشەكارانی سەلەفیه تى ئيستا شیركی گەورەیە و پیاوی پێ
لەدین پێ دەردەچێت ،ئەگەر بەقسەی ئەوان بێت ئەو سەلەفیەتەی ئەوان بانگەشەی لۆ
دەكەن تەزوویرە ،چونكە كردار و رەفتاری ئەوانەی ئێستا لە
گەڵ زانا و دانا و
پیاوچاكانی سەردەمی سەلەفی صالح كوجا مەرحەبا !